

چاوەکەم چاوم لێت بوو
لەژێر چاوت سەیرت دەکردم
چاوەکەم چاوم لێت بوو
بەرەو دنیای خۆت دەبردم
چاوەکەم، چاوەکەم
سوێند بە مەستیی ئەم چاوانە
بە عەشقی شەم بۆ دێوانە
تاکوو ئێستا کەس وەکوو تۆ
دڵی نەکردووم بە نیشانە
سوێند بە مەستی ئەم چاوانە
بە ئەشقی شەم بۆ دێوانە
تاکو ئێستا کەس وەکو تۆ
دڵی نەکردووم بە نیشانە
چاوم لێت بوو وەک شازادە
داگیرت کرد وڵاتی دڵ
بووم بە کۆیلەی هەتاهەتات
تەوقی عەشقی تۆم کردە مل
چاوم لێت بوو وەک شازادە
داگیرت کرد وڵاتی دڵ
بووم بە کۆیلەی هەتاهەتات
تەوقی عەشقی تۆم کردە مل
ئه بووی بە شاخ، ئەبووم بە بەفر
بووی بە ئاسمان منیش بە هەور
لە باوەشی گەرمی تۆدا
بووم بە ئاو یان بە ئاگر
سوێند بە مەستیی ئەم چاوانە
بە عەشقی شەم بۆ دێوانە
تاکوو ئێستا کەس وەکوو تۆ
دڵی نەکردووم بە نیشانە
وێند بە مەستیی ئەم چاوانە
بە عەشقی شەم بۆ دێوانە
تاکوو ئێستا کەس وەکوو تۆ
دڵی نەکردووم بە نیشانە
بەڵام گیانە تۆ بێدەنگ بوویت
منیش بێدەنگ هیچمان نەوت
چونکە بەختی دڵ وەکوو شەو
زۆر دەترسا لە ڕۆژی ڕووت
بەڵام گیانە تۆ بێدەنگ بوویت
منیش بێدەنگ هیچمان نەوت
چونکە بەختی دڵ وەکوو شەو
زۆر دەترسا لە ڕۆژی ڕووت
تازە تۆ بووی بە ئەفسانە
بە چیرۆکی عاشقانە
بووی بە خەون بە یادگاری
ئاخ لە دەستی ئەم زەمانە
سوێند بە مەستی ئەم چاوانە
بە ئەشقی شەم بۆ دێوانە
تاکو ئێستا کەس وەکو تۆ
دڵی نەکردووم بە نیشانە
سوێند بە مەستی ئەم چاوانە
بە ئەشقی شەم بۆ دێوانە
تاکو ئێستا کەس وەکو تۆ
دڵی نەکردووم بە نیشانە
来源:LRCLIB
暂无相似歌曲