

ئەزیزم بۆچی تۆراوی لەخۆڕا؟
چ قەوماوە دڵی تۆ بۆچی گۆڕا؟
ئەزیزم بۆچی تۆراوی لەخۆڕا؟
چ قەوماوە دڵی تۆ بۆچی گۆڕا؟
ئەتۆ وازوو لەبیرت کردم ئەمما
فرامۆشت نەکەم شەرتە لەگۆڕا
ئەتۆ وازوو لەبیرت کردم ئەمما
فرامۆشت نەکەم شەرتە لەگۆڕا
لەمن ڕا خۆ خەتایەک ڕوی نەداوە
ئەدی ب�� مەیلی بۆچ ڕویدا لەتۆ ڕا؟
ئەدی بێ مەیلی بۆچ ڕویدا لەتۆ ڕا؟
سەروماڵ و کەماڵ و بیر و هۆشم
لە نەردی عیشقی تۆدا پاکی دۆڕا
سەروماڵ و کەماڵ و بیر و هۆشم
لە نەردی عیشقی تۆدا پاکی دۆڕا
لەچاوم دێ بەخوڕ فرمێسکی خوێنین
کەچی ئەم گۆمە خوێنە هەڵنەچۆڕا
لەچاوم دێ بەخوڕ فرمێسکی خوێنین
کەچی ئەم گۆمە خوێنە هەڵنەچۆڕا
من و لاشەی پەپولە ماینەوە و بەس
شەوی دوری، شەمیش تواوە لەتۆڕا
شەوی دوری، شەمیش تواوە لەتۆڕا
Kilde: LRCLIB
Ingen lignende sange endnu