

کە لێو ئەنێم بە لێوتەوە
دونیام لەبیر ئەچێتەوە
وەکوو مەستێ لەناو پێکیا
حەزەکانیا بتوێتەوە
کە ئەڕوانمە چاوەکانت
کۆمەڵێ شت بەدی ئەکەم
یەك لەوانە حەزی تۆیە
کەزوو بەجوان لێی تێئەگەم
کە لێو ئەنێم بە لێوتەوە
دونیام لەبیر ئەچێتەوە
وەکوو مەستێ لەناو پێکیا
حەزەکانیا بتوێتەوە
خۆ ئەشزانم، باوانەکەم
دڵی منی، وا هەست ئەکەم
بۆیە وەکوو پەڕەی گوڵێ
بە هێمنی بۆنت ئەکەم
کە لێو ئەنێم بە لێوتەوە
دونیام لەبیر ئەچێتەوە
وەکوو مەستێ لەناو پێکیا
حەزەکانیا بتوێتەوە
کە لێو ئەنێم بە لێوتەوە
دونیام لەبیر ئەچێتەوە
وەکوو مەستێ لەناو پێکیا
حەزەکانیا بتوێتەوە
Kilde: LRCLIB
Ingen lignende sange endnu
Ingen lytterdata
Ingen serverdata
Ingen nylige afspilninger