

من نەمدەزانی ئەوین وەهایە
قەدەرم هەمووی... وا لە ئەشقایە
خۆشەویستی تۆ... هێند لە دڵمایە
چارەنووسم لەگەڵ تۆ دایە
نەمزانی هێندە دڵم شەیدایە!
بێ تۆ هەڵناکەم، هیچ لەم دونیایە
نەمزانی دڵداری دەبێتە خەمباری!
ئاھ و گریە و زاری، دەشێوێ شەوگاری
من چی بکەم قەدەرە. لە توانام بەدەرە
ناگۆڕێ تا سەرە، جا ئیتر تۆش وەرە
ئشقی تۆ لێی داوم، من بێ تۆ ڕوخاوم
شێتی تۆم تا ماوم، بێ چارە و داماوم
من چی بکەم قەدەرە. .. لە توانام بەدەرە
ناگۆڕێ تا سەرە، جا ئیتر تۆش وەرە
هەرگیز نەمزانی ئیشقت نووسراوە
لە ناو چاوانی من مۆرکراوە
دوای ناشادی لە من خوێنراوە!
لە تەختی قەدەر بۆم هەڵواسراوە
دەستی جادووکەر بۆ من براوە!
تا هەیە شادی لێی دوورخراوە
نەمزانی دڵداری دەبێتە خەمباری!
ئاھ و گریە و زاری، دەشێوێ شەوگاری
من چی بکەم قەدەرە... لە توانام بەدەرە
ناگۆڕێ تا سەرە، جا ئیتر تۆش وەرە
نەمزانی دڵداری دەبێتە خەمباری!
ئاھ و گریە و زاری، دەشێوێ شەوگاری
من چی بکەم قەدەرە... لە توانام بەدەرە
ناگۆڕێ تا سەرە، جا ئیتر تۆش وەرە
Kilde: LRCLIB
Ingen lignende sange endnu
Ingen lytterdata
Ingen serverdata
Ingen nylige afspilninger